ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات

ئاڵای ئەمریکا و فەلەستین

ئاڤا نیوز


ئەمریکا ڕایگەیاند سزا بە سەر بەرپرسانی دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین و ڕێکخراوی ڕزگاریی فەلەستیندا دەسەپێنێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمریکا ئەو لایەنانە تۆمەتبار دەکات بەوەی هەوڵ دەدەن پرسی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل بکەنە پرسێکی نێودەوڵەتی. ئەمریکا دەشڵێت ئەو لایەنانە لە ڕێگەی هاندان و شکۆمەندکردنی تووندوتیژییەوە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن. 

زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێدانی ڤیزای بە بەرپرسانی دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین و ئەندامانی ڕێکخراوی ڕزگاریی فەلەستین قەدەغە کردووە.

لەلایەکی دیکەوە: یوهان وادفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند ئیسرائیل بە هۆی قەیرانی مرۆیی کەرتی غەززە و هەوڵی ژمارەیەک لە وڵاتان بۆ دانانن بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین، لە ڕووی دیپلۆماسییەوە گۆشەگیر بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ