تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش

تێکشکانی یارییەک لە سعودییە
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 23 کەس بەهۆی تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوون و حاڵەتی فریاکەوتن لەنەخۆشخانەکانی شاری تائیف ڕاگەیێنرا.
چیرۆکی سەرەکی: لە گرتە ڤیدیۆیەکدا، کە بەشێوەیەکی فراوان لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ژمارەیەک گەنج لەنێو یارییەکەدان کە بەیاری 360 پلە ناسراوە، لەپڕ باڵی سەرەوەی یارییەکە دەشکێت و یارییەکە بەسەر زەویدا دەکەوێتە خووارەوە، لە ئاکامدا 23 کەس برینداربوون بەشێکیشیان برینەکانیان سەختە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەم ڕووداوە لەشاری تائیفی سعودییە ڕوویداوە، لە دوای ڕووداوەکەشەوە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی تائیف حاڵەتی فریاکەوتنیان ڕاگەیاندووە.
زانیاریی زیاتر: لایەنە ئەمنییەکانی پارێزگای تائیف، دوای ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە کردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکار و وردەکارییەکانی ئەو ڕووداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان