ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات

شەیری بکە لە:
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات

سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە جۆری پاتریۆت

ئاڤا نیوز

ئەڵمانیا ڕایگەیاند: بەم زووانە دوو سیستەمی دیکەی بەرگریی ئاسمانی لە جۆری پاتریۆت کە لە ئەمریکا دروست کراون بۆ ئوکرانیا دەنێرێت.

وێنە گەورەکە: شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە و بەم دواییانە زیاتر لە جاران ئۆکراینا ڕووبەڕووی ژمارەیەکی زیاتری هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی ڕووسیا بووەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند: دوای ڕێکەوتن لەگەڵ ئەمریکا، سوپای ئەڵمانیا پاتریۆتەکان دەگەیەنێتە ئۆکراینا و لە دوو بۆ سێ مانگی داهاتووشدا پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ دابین دەکات.

زانیاریی زیاتر: ئەڵمانیا دەبێتە یەکەم وڵات کە سیستەمی پاتریۆتی نەوەی نوێ لە ئەمریکا وەردەگرێت.

ئەمەش بزانە: ئەڵمانیا پێشتر سێ سیستەمی پاتریۆتی بۆ ئوکرانیا دابین کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ