لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران

شەیری بکە لە:
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران

بۆردومانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا

ئاڤا نیوز

ڕووسیا هێرشێکی چڕی درۆنی و مووشەکی کردە سەر ئۆکراینا و بە هۆیەوە لانیکەم 31 کەس کوژران و 159ـی دیکەش بریندار بوون.

چیرۆکی سەرەکی: هێرشەکە کراوەتە سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی نۆ نهۆمی لە کیێڤی پایتەخت و بە خوێناویترین هێرش لە سەرتای ئەمساڵەوە دادەنرێت. 

زانیاریی زیاتر: لە ناو کوژراوەکاندا پێنج منداڵ هەن کە بچووکترینیان تەمەنی تەنیا دوو ساڵە.

لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕایگەیاند: هێرشەکەی ڕووسیا ئەوە نیشان دەدات کە پێویستە گوشار و سزای زیاتر بە سەر ڕووسیادا بسەپێنرێت.

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ