ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییانی کەرتی غەززە لە سەرەی وەرگرتنی خۆراک و ئارد لە کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری نوێی ئەو فەلەستینییانە بڵاو دەکاتەوە کە لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە، لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە کۆتاییەکانی مانگی ئایارەوە تا ئێستا ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی ئارد لە کەرتی غەززە کوشتوون.
زانیاریی زیاتر: سەربازانی سوپای ئیسرائیل بە تەقەی ڕاستەوخۆ ئەو فەلەستینییانە دەکوژن کە دەچن بۆ وەرگرتنی ئارد و خۆراک، ئەمە لە کاتێکدایە ئیسرائیل و ئەمریکا 'دامەزراوەی مرۆیی غەززە'یان دامەزراندووە تا لە کەرتەکە خۆراک دابەش بکات.
ئەمەش بزانە: فەلەستینییەکان بە 'دامەزراوەی مرۆیی غەززە' دەڵێن تەڵەی مردن، چونکە کە دەچن بۆ ئەوێ تەقەیان لێدەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، هیومان ڕایتس وۆچ، ڕایگەیاند کوشتنی ئەو کەسانە لەلایەن ئیسرائیلەوە تاوانی جەنگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان