لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی زیارەتکارانی ئێران لە دەروازەی چەزابە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی دوایین ئامار، لەسەرەتای مانگی سەفەرەوە تاوەکو شەشی هەمان مانگ نزیکەی پەنجا هەزار زیارەتکاری ئێرانی لەڕێگەی هەردوو دەروازەی چەزابە و شەلامچە هاتوونەتە ناوخۆی عێراق.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بەبۆنەی چلەی "شەهیدکردنی" ئیمام حوسێن ملیۆنان زیارەتکاری عێراقی و بیانی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا و مەزارگەی ئیمامی عەلی لە شاری نەجەف دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم دامودەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی عێراق بە تەواوی دەکەونە ئامادەباشییەوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولحوسێن حەیدەری، بەڕێوەبەری دەروازەی چەزابە، ڕایگەیاند: لە یەکی مانگی سەفەرەوە تاوەکو شەشی هەمان مانگ، 49 هەزار و 737 زیارەتکاری ئێرانی هاتوونەتە نێو خاکی عێراق.
زانیاریی زیاتر: حەیدەری ئاماژەی بەوەشکرد، هاتنی زیارەتکاران لەسەرەتای مانگی سەفەرەوە تاوەکو ئێستا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، بە ڕێژەی 13% زیادی کردووە، و ئەم گەشەکردنە ئاماژەیە بۆ پێشوازیی زیاتری زیارەتکاران لە دەروازەی چەزابە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن دەکەوێتە ڕۆژی 20ـی سەفەری 1447ـی کۆچی، کە بۆ ئەمساڵ بەپێی هەندێک لێکدانەوەی فەلەکی ڕێککەوتی 12 یان 14ـی ئاب دەبێت .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان