
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانی لە کۆتاییهێنان بە ململانێکانی نێوان تایلەند و وڵاتەکەی، کەمبۆدیا دۆناڵد ترەمپ بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بە هەوڵی دۆناڵد ترەمپ و مالیزیا کۆتایی بە گرژییەکانی نێوان کەمبۆدیا و تایلەند هێنرا کە بەهۆیەوە لانیکەم 43 کەس کوژران و زیاتر لە 300 هەزار کەس لە هەردوو وڵاتەکە ئاوارەبوون.
لێدوانی فەرمی: سۆن شانتۆڵ، جێگری سەرۆکوەزیرانی کەمبۆدیا سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندیدی دەکات، چونکە بەهۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان کەمبۆدیا و تایلەند ترەمپ شایستەی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەیە.
زانیاریی زیاتر: ئەمە یەکەم جار نییە کە ترەمپ بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکرێت. لە مانگی شەشی ڕابردوودا، پاکستان ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی هەوڵەکانی بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی لەگەڵ هیندستان، دەیانەوێت ترەمپ کاندید بکەن بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە، هەروەها بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ترەمپی بۆ هەمان خەڵات کاندید کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی خەڵاتێکی نێودەوڵەتییە و ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو کەس یان ڕێکخراوەی کە بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداریی لە پتەوکردنی برایەتیی نێوان گەلاندا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان