
دیمەنی شاری دهۆک. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە قۆناغی چوارەمدا کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە ژمارەیەک گەڕەک و شوێنی دیکەی پارێزگای دهۆک.
وێنە گەورەکە: یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکییە. ئامانج ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای هەموو کوردستان بکرێتە 24 کاتژمێری.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە قۆناغی چوارەمدا، کارەبای 27 گەڕەک و شوێنی دهۆک کران بە 24 کاتژمێری. لەناویاندا زانکۆی دهۆک و زیندانی زەرکا هەیە.
ناوی ئەو شوێنانەی لە دهۆک کارەبای 24 کاتژمێریان پێگەیشتووە ئەمانەن:
ماڵتای سەروو، ماڵتای خواروو، ماڵتای ڕۆژئاوا، ماڵتای کادیران، گەڕەکی بۆتان، بادینان، میدیا، ماسیکای ڕۆژئاوا، ماسیکای دوو، ماسیکای گوندی، زەرکا، زیندانی زەرکا، گەڤەرکێ، قەسارا، گوندی زاوا، پڕۆژەی ئاوی زاوا، زانکۆی دهۆک، دابین سیتی2، ئارام سیتی، پاشا سیتی، ساب سەنتەر، دێرین سیتی، ڕۆژ سیتی، پێڵ سیتی، مێرسین تەوەر، پرایم ڤیو و شاهان تەوەر.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی دوایین ئاماری تیمی پڕۆژەی ڕووناکی تا ئێستا کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 700 هەزار هاونیشتمانی و 100 هەزار موڵکی بازرگانی و 200 گەڕەک. لەگەڵ ئەوەدا دوو هەزار و 500 مۆلیدە کوژێنراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان