ئیدارەی ترەمپ پلانی نوێ بۆ گەیاندنی هاوکاری بە غەززە دادەڕێژێت و ئیسرائیل پێشوازی لێ دەکات

شەیری بکە لە:
ئیدارەی ترەمپ پلانی نوێ بۆ گەیاندنی هاوکاری بە غەززە دادەڕێژێت و ئیسرائیل پێشوازی لێ دەکات

دیمەنی بارهەڵگری هاوکاریی مرۆیی لە چاوەڕوانی چوونە ژوورەوەی بۆ ناو غەززە. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پلانێکی نوێی بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بە کەرتی غەززە خستووەتە ڕوو، کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسف کراوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئیدارەی ترەمپ پلانی نوێی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە خستووەتە ڕوو کە لەلایەن ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل سەرپەرشتی دەکرێت. ئەم هەنگاوە دوای سەردانێکی مەیدانیی ویتکۆف و باڵیۆزەکە دێت بۆ ناو کەرتی غەززە، کە تێیدا بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لەگەڵ بەرپرسانی ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانی بۆ هاوکاری مرۆیی کۆبوونەوە و لە نزیکەوە دۆخەکەیان هەڵسەنگاند.

لێدوانی فەرمییەکان: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ئەکسیۆسی ڕاگەیاند، کار لەسەر پلانێک دەکات بۆ ئەوەی خەڵک لە غەززە خۆراکیان پێبدرێت. دەمانەوێت یارمەتی خەڵکی غەززە بدەین و بە زیندووی بمێننەوە، ئەوە شتێکە کە دەبوو ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر ڕووبدات.

لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە ئەکسیۆسی ڕاگەیاندووە، پلانەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەرێنییە و و ئامادەیە لە جێبەجێکردنیدا هاوکاری ئەمریکا بکات.

زانیاریی زیاتر: پلانە نوێیەکە بریتییە لە کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی نوێ بۆ دڵنیابوون لەوەی کە خۆراک، ئاو و دەرمانی پزیشکی ڕاستەوخۆ دەگاتە دەستی خەڵکی مەدەنی غەززە. ئامانجی سەرەکیی ئەم ڕێڕەوە ئەوەیە کە ڕێگری بکرێت لە دەستبەسەرداگرتنی هاوکارییەکان لەلایەن حەماسەوە، کە ئەمەش نیگەرانییەکی سەرەکیی ئیسرائیل و ئەمریکایە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ