ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت

دیمەنی ژێردەریاییەکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

لە وەڵامی لێدوانە هەڕەشە ئامێزەکانی بەرپرسێکی ڕووسیا، ئەمریکا دوو ژێردەریایی ئەتۆمی دەنێرێتە نزیک ئەو وڵاتە.

چیرۆکی سەرەکی: دوای لێدوانەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا دژی ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی تووند لە ڕووسیا دەکات.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی ترووس سۆشیاڵ نووسیوویەتی، لەسەر بنەمای لێدوانە ئیستفزازەکانی دیمیتری مێدڤێدێڤ، سەرۆکی پێشووی ڕووسیا، و جێگری ئێستای سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا، فەرمانم کردووە دوو ژێردەریایی ئەتۆمی لە ناوچە گونجاوەکاندا جێگیر بکرێن، لە ئەگەری ئەوەی ئەم لێدوانە گەمژانە و ئاگرییانە زیاتر بن لەوەی کە هەن.

زانیاریی زیاتر: سەرۆکی ئەمریکا هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی وشەکان کردەوە و وتی، "وشەکان زۆر گرنگن و زۆرجار دەتوانن ببنە هۆی دەرئەنجامی نەخوازراو، هیوادارم ئەمە یەکێک نەبێت لەو دۆخانە".

باکگراوند: پێشتر دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، ڕووسیا ئیسرائیل و ئێران نییە تاوەکو ئەمریکا کاتی بۆ دیاری بکات و هەڕەشەی لێبکات، هەر هەڕەشەیەک هەنگاوێکە بۆ شەڕی ڕووسیا لەگەڵ ئەمریکا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ