ئەمساڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان 60 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش ئەنجامدراوە

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان 60 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش ئەنجامدراوە

هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە

ئاڤا نیوز

 

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، بەهاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لەمساڵدا 60 ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە و لە ئەنجامیشدا شەش ئەندامی ڕێکخراوەکە کوژراون و 64ی دیکەش دەستگیرکراون.

 

وێنە گەورەکە: لەپاڵ گرژییەکانی ناوخۆی سووریا و نەبوونی یەک سیاسەتی ئەمنی هاوبەش لەسەرانسەری وڵاتەکەدا، مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش هەر ماون و زیاتریش بوون، بەتایبەتیش لەبیابانەکانی وڵاتەکەدا داعش دەرفەتی بۆ خۆڕێکخستنەوە بەدەستهێناوە و سوودیش لە گرژییەکانی ناوخۆی سووریا وەردەگرێت بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی.

 

لێدوانی فەرمی: ڕۆهلات عەفرین، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە بە میدیای ڕۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاندووە، لەم ماوەیەدا داعش هێرش و جوڵەکانی زیاتر کردووە بۆ ئەوەش سوودی لە گرژییەکانی ناوخۆی سووریا وەرگرتووە و هێرش دەکاتەسەر ناوچەکانیان، لە بەرامبەریشدا هەسەدە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە دێرەزوور، ڕەققە و حەسەکە 60 ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامداوە، لە ئەنجامیشدا شەش ئەندامی ڕێکخراوەکە کوژراون و 64ی دیکەش دەستگیرکراون، کە سیانیان سەرکردەی داعش بوون.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو: بەهۆی بوونی داعشەوە بیابانەکانی سووریا بوونەتە مەترسیدارترین ناوچەی ئەمنیی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕێکخراوە و گەرەنتی پاراستنی چەکدارە دەستگیرکراوەکانیشی، هەسەدە پێویستی بە زیادکردنی هەماهەنگیی و پشتیوانیی نێودەوڵەتی هەیە، بۆیەش داوا لە وڵاتانی جیهان دەکەن چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش کە خاوەن ڕەگەزنامەی وڵاتەکانیان، وەریانبگرنەوە و خۆیان دادگاییان بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ