
دۆلاری ئەمریکی و کێڵگەیەکی نەوت. گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت خەرجیی کۆمپانیاکانە؛ هەرێمی کوردستان داوای زیاتر لە 20 دۆلار دەکات و عێراقیش تەنیا شەش دۆلاری دیاری کردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانیش ڕایدەگەیێنێت، پیشەسازیی نەوتی کوردستان یەک دیناری لە بودجە بۆ خەرج نەکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: "پیشەسازیی نەوتی هەرێم لەڕێگەی وەبەرهێنانی دەرەکی و بەبێ خەرجکردنی یەک دینار لە بودجە دامەزراوە، بەڵام لە یاسای بودجەدا هاوشێوەی ئەو پیشەسازییەی نەوتی عێراق هەژمار کراوە کە لەسەر ملیاران دۆلار لە بودجەی گشتی دامەزراوە".
لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "تاکه مهرجمان ئهوهیه دهبێت نرخى تێچووى دهرهێنانى یهک بهرمیل نهوت له ھەمواری یاسای بودجه بۆ 20.6 دۆلار بهرز بکرێتهوه".
پەیوەست بەم بابەتە: نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق بۆ ئاڤا نیوز گوتی: "نووسراومان ئاراستهی سهرۆکوهزیرانی ههرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووه، بۆ ئهوهی نرخی تێچووی دهرهێنانی نهوتی کوردستان له شەش دۆلارەوە بەرزبکرێتەوە بۆ ئاستی خۆی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بڕە پارەیەی بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان تەرخان کراوە، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ تێچووی ڕاستەقینەی پرۆسەکە ناگونجێت.
ئەوەش بزانە: هەرێمی کوردستان بۆ پیشەسازیی نەوت یەک دۆلاری بودجەی گشتی خەرج نەکردووە، هەر بۆیە داوای ئەو بڕە پارەیە لە عێراق دەکات لە بەرامبەر خەرجیی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نهوت به کەمتر لە 21 دۆلار بۆ دەرهێنانی یهک بهرمیل نهوت لە هەرێمی کوردستان ڕازى نین، هاوکات حکومهتى عێراقیش تێچووهکهى له یاسای بودجەدا به شەش دۆلار دیاری کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات لە کوردستان هەناردە دەکرێت
8 چرکە لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا