بەهۆی پچڕانی کارەباوە نەخۆشخانەیەک لە بەسرە لەکار دەکەوێت

شەیری بکە لە:
بەهۆی پچڕانی کارەباوە نەخۆشخانەیەک لە بەسرە لەکار دەکەوێت

دیمەنێکی شاری بەسرە

ئاڤا نیوز

بەهۆی پچڕانی کارەبا و ئاو و ئۆکسجینەوە، نەخۆشخانەی سەییاب لە ناوەندی شاری بەسرە لە کارکەوت و تەندروستیی پارێزگاکەش هۆکارەکەی ڕوونکردەوە.

چیرۆکی سەرەکی: گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، تێیدا نەخۆشخانەی سەییابی  شاری بەسرە بەتاریکییەکی تەواو دەردەکەوێت، بە وتەی شایەتحاڵان بەهۆی بچڕانی کارەباوە  ئاو و  ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکە نەماوە، ئەمەش وایکردووە زۆربەی نەخۆشەکان لە بەشەکانی بوژاندنەوە و چاودێریی چڕەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکەی شارەکە بگوازرێنەوە.

لێدوانی فەرمی: عەباس تەمیمی، بەڕێوەبەری تەندروستیی بەسرە ڕایگەیاند:  کێشەیەکی تەکنیکی بووەتە هۆی کوژانەوەی کتوپڕی کارەبای نەخۆشخانەکە.

تەمیمی نەمانی ئۆکسجین و ئاوی لە نەخۆشخانەکە ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە تیمە ئەندازیارییەکان بەردەوامن لە کارکردن بۆ چاککردنەوەی کێشەکە و ئێستا پشت بە مۆلیدەکان دەبەستن تاوەکو دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە وێستگەی کارەبای 'حەمزییە' لە پارێزگای ئەنبار لەکارکەوت، بەو هۆیەوە کارەبای سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بچڕا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: