ئیسرائیل یەک ملیۆن هاووڵاتی دەگوازێتەوە بۆ کەناری ڕۆژئاوی فەڵەستین

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل یەک ملیۆن هاووڵاتی دەگوازێتەوە بۆ کەناری ڕۆژئاوی فەڵەستین

ئاوارەبوونی ژمارەیەک هاووڵاتی فەڵەستینی

ئاڤا نیوز


جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل نزیک دەبێتەوە لە سێ ساڵ و بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژراون و نزیکەی دوو ملیۆنی دیکەش ئاوارەبوون، هاوکات لەگەڵ ئەوەدا ئیسرائیل پلانی گواستنەوەی هاووڵاتییانی خۆی هەیە بۆ کەناری ڕۆژئاوا. 


لێدوانی فەرمی: وەزیری ئابووری ئیسرائیل لەبارەی کەناری ڕۆژئاوای فەڵەستین ئاشکرای دەکات، ئێمە لە کەناری ڕۆژئاوا ملیارەها دۆلار خەرج دەکەین بۆ گواستنەوەی یەک ملیۆن هاووڵاتی، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەیە کۆتایی بە بیرۆکەی دابەشکردنی وڵاتەکەمان بهێنین. 


ئەمەش بزانە: کەناری ڕۆژئاوا بە بەشێک لە خاکی فەڵەستین هەژمار دەکرێت، بەڵام لە ساڵی 1967ـــەوە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە داگیرکرا و کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکان لەبارەی ئەو داگیرکارییەی سوپای ئیسرائیل ناڕازین و بە نایاسایی دەزانن، بەڵام ئێستا دووبارە سوپا ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە بۆ قەڵاچۆکردنی هاووڵاتییانی فەڵەستینی لەو ناوچەیە.



 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: