ترەمپ و پووتین گەیشتنە ئەلاسکا؛ کۆبوونەوە دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
ترەمپ و پووتین گەیشتنە ئەلاسکا؛ کۆبوونەوە دەستیپێکرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

بە بەشداری بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ڕووسیا کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان پووتین و ترەمپ لە ویلایەتی ئالاسکای ئەمریکا دەستیپێکرد.

چیرۆکی سەرەکی: لە بنکەی سەربازیی ئەمریکا "ئێلمێندۆرف - ڕیچاردسۆن" لە شاری ئانکۆرەیجی ویلایەتی ئەلاسکا کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرەتا دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پووتین بە تەنیا گفتوگۆ دەکەن و دواتر شاندی هەردوولایان گفتوگۆ لەسەر پرسەکانی نێوانیان دەکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندی ڕووسیا پێکهاتوون لە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوە، یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆک، ئەندرێی بێلۆسۆڤ، وەزیری بەرگری، ئەنتۆن سیلوانۆڤ، وەزیری دارایی، و کیریل دمیتریێڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆک بۆ وەبەرهێنان و هاریکاری ئابووری لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە.

شاندی ئەمریکا پێکهاتوون لە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: