كۆشكی سپی- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
لەوە دەچێت نەتەنیاهۆ تووڕەبوونەکەی بەرامبەر ئەمریکا نەمابێت، شاندە سەربازییەکەی بۆ دانووستان لەسەر پرسی ڕەفەح بۆ واشنتن دەنێرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی بەهۆی "بەکارنەهێنانی ڤیتۆی ئەمریکا" لە ئاگربەستی غەززە، نەتەنیاهۆ ناردنی شاندەکەی بۆ واشنتن هەڵوەشاندەوە، کۆشکی سپی ڕایگەیاند، نەتەنیاهۆ بە ناردنی شاندەکە ڕازی بووە.
لێدوانی فەرمی: کارین جان پیێر، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند؛ شاندەکە ڕێککەوتوون لەسەر دووبارە دانانی کاتەکانی سەردانەکەیان و ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیان بە دانووستان کردووە بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ.
پێدراوە ڕاستەکان: بڕیار وایە ئەو شاندە لەسر پرسی هێرشە پلان بۆ داڕێژاوەکانی " هێرشی وشکانی ڕەفەح" لەگەڵ ئەمریکا کۆببنەوە.
چی روویدا؟ لە 25ـی ئازاردا ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی" ئاگربەستی غەززە"ـی پەسەند کرد، لەبەر ئەوەی ئەمریکا ڤیتۆی لەسەر پڕۆژە یاساکە نەکرد، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڵوێستی وەرگرت و بڕیاری ناردنی شاندەکەی هەڵوەشاندەوە.
باكگراوند: لەحەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، زیاتر لە 32 هەزار فەڵەستینی كوژراون و زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلیش كوژراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: پابەندین بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان