شوێنەوارێكی دێرین لە گەرمیان دەدۆزرێتەوە و مامۆستایەكی زانكۆ بە بردنی تۆمەتبار دەكرێت
- کوردستان
- 29 ئازار

وێنەی ئێسكەكە- شوێنەواری گەرمیان
ئاڤا نیوز
بەهۆی باران و لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سنووری گەرمیان، پارچە ئێسکێکی گەورە دەدۆزرێتەوە، شوێنەواری گەرمیان مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی بە بردنی تۆمەتبار دەکات.
لێدوانی فەرمی: ساڵح سەمین، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری گەرمیان بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەو مامۆستایە بەبێ ئاگاداری ئێمە بەمەبەستی توێژینەوەی خۆی بەبێ پرسی شوێنەواری گەرمیان و ئیدارە و ئاسایشی ناوچەکە، پارچە ئێسکەکەی بردووە بۆ سلێمانی، دەبێت بيگەڕێنێتەوە و ئەگەر نا ڕێکاری یاسایی دەگرینە بەر".
زانیاريی زیاتر: "بردنی ئەو ئێسکە شێواندن و ڕفاندنی شوێنەوار نەبێ هیچ شتێکی دیکە نییە، پێویستە هەرچی زووە ئەو پارچە شوێنەوارییە بگەڕێنرێتەوە بۆ گەرمیان، دواتر کنە و پشکنین بۆ ناوچەکەش دەکەین، چونکە ئێسکەکە وا دەرکەوتووە کە مێژووەکەی کۆنە، موڵکی مۆزەخانە و شوێنەواری گەرمیانە". ئەمە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری گەرمیانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێسکەکە گەورەیەو تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەبووە ئێسكی جۆرە بونەوەرێکە و لەکاتی بارانە بەخوڕەکەدا لەنزیک ناحیەی ڕزگاری گەرمیان، لەناو جۆگەیەکدا دۆزراوەتەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تا ئێستا نە ئەو مامۆستایەی بەبردنی پارچە ئێسکەکە تۆمەتبارە، نە لایەنە ئەمنییەکانی گەرمیان ڕوونکردنەوەیان نەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 36 خولەک لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە دهۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی دهۆک هەڵدێت