
دیدارێكی پێشووی بایدن و ئەردۆغان- وێنە: AP
ئاڤا نيوز
بڕیارە ڕۆژی نۆی ئایاری ئەمساڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکكۆماری تورکیا، سەردانی ئەمریکا بکات و لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، کۆ ببێتەوە.
وێنە گەورەکە: مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، دوای ئەوەی تورکیا ڕەزامەندی لە سەر بەئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ دەربڕی، ئیدارەی بایدن پڕۆژەی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی جۆری (F-16)ـی بە بەهای 23 ملیار دۆلار بە تورکیا پەسەند کرد.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەی بایدن و ئەردۆغان دەبێتە یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆک کە لە ناو کۆشکی سپی كرابێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە شەڕی غەززە بەردەوامە. سەرۆككۆماری توركیا پێشتر ڕەخنەی تووندی لە ئیسرائیل گرتبوو و بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی بە ئادۆڵف هیتلەر، سەرکردەی نازییەکانی ئەڵمانیا، شوپهاندبوو؛ ئەو هەروەها ئەمریکای بە سپۆنسەرکردنی جینۆسایدی فەڵەستینییەکان تۆمەتبار کردبوو.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان