زێلینسکی مەرجی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ پووتین ئاشكرا دەکات

شەیری بکە لە:
زێلینسکی مەرجی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ پووتین ئاشكرا دەکات

ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئاشکرای دەکات، دەکرێت کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین هاوتا ڕووسییەکەی دوای ڕێککەوتنی گەرەنتییە ئەمنییەکان ئەنجام بدرێت.

چیڕۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئەلاسکا کۆبوونەوە و دوای سێ ڕۆژ  ترەمپ لە کۆشکی سپی لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و بەشێک لە سەرکردەکانی ئەوروپا کۆبوویەوە، زێلینسکی، ئامادەیی خۆی بۆ بینینی پووتین دەربڕی و ترەمپش ئاشکرای کرد دیدارەکەی نێوانیان ڕێکدەخات.

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند،'' دەمانەوێت لەماوەی حەوت بۆ 10 ڕۆژدا تێگەیشتنێکمان بۆ گەرەنتی ئەمنی هەبێت و لەسەر بنەمای ئەو تێگەیشتنە، ئامانجمان ئەوەیە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەگەڵ پووتین و ترەمپ ئەنجام بدەین.

زانیاریی زیاتر: لەبارەی شوێنی کۆبوونەوەکە زێلێنسکی دەڵێت، دەکرێت کۆبوونەوەکە لە سویسرا، نەمسا یاخوود لە تورکیا ئەنجام بدرێت.''

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ