
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
عێراق گرێبەستی هاوردەکردنی غازی لەگەڵ ئێران بۆ پێنج ساڵی دیکە درێژکردەوە و جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران بۆ كاروباری غاز دەڵێت، له ساڵی 2017ـەوه نزیكه‌ی 52 ملیار مه‌تر سێجا غازیان هه‌نارده‌ی عێراق كردووه.
لێدوانی فەرمی: مه‌جید جەکنی، جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران بۆ كاروباری غاز ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی گرێبه‌ستی به‌غدا و به‌سڕه، چه‌ند گەڕێکی دانوستانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی کردووە و ڕێککەوتوون بۆ فراوانكردنی هه‌نارده‌كردنی غازی ئێران بۆ عێراق.
زانیاریی زیاتر: له سه‌ره‌تای ئه‌و گرێبهستانەی له به‌غدا (ته‌مموزی 2017) و به‌سڕه (حوزه‌یرانی 2018) واژۆ كراون، نزیكه‌ی 52 ملیار مه‌تر سێجا غازی ئێران به به‌های 15 ملیار دۆلار هه‌نارده‌ی عێراق کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: زیاد عه‌لی فازل، وه‌زیری كاره‌بای عێراق گوتوویەتی، به‌پێی ئه‌م گرێبه‌سته بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بن له كڕینی غاز له ئێران، ئەو وڵاتە له سه‌ختترین هه‌لومه‌رجدا پێداویستییه‌كانی ئێمه‌ی دابین كردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 27-03-2024، وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاوی کردەوە، گرێبەستێکی هاوردەکردنی غاز بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئێرانی کردووە، ڕۆژانە 50 ملیۆن مەتر سێجا غاز هاوردەی عێراق دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز