
ئاڤا نیوز
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا داهاتی نەوت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 55 ملیۆن دۆلار بووە و لە شەش بواردا خەرج کراوە.
وێنە گەورەکە: ساڵێكە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە ڕاگیراوە، لەو ماوەیە بە تێکڕا ڕۆژانە بڕی 140 هەزار بەرمیل نەوت دەرهێنراوە و بەشێکی لە ناوخۆدا ساخکراوەتەوە. هەرێمی کوردستان خاوەنی 14 کێڵگەی نەوتە، بەڵام تەنیا لە نۆ کێڵگەیان نەوت دەردەهێنرێت و بەهۆی هەرزانی نرخەکەی، کۆمپانیاکان دەرهێنانی نەوتیان لە پێنج کیڵگە ڕاگرتووە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاڤا نیوز لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەستی کەوتوون، لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوودا بە تێكڕا ڕۆژانە 140 هەزار بەرمیل نەوت دەرهێنراوە، (واتە لە ساڵێکدا نزیکەی 51 ملیۆن بەرمیل)، لەو بڕە 42٪ی کرێی کۆمپانیاکان بووە (دەکاتە زیاتر لە 21 ملیۆن بەرمیل، بە 31.3 دۆلار فرۆشراوە و پارەکەی نزیکەی 663 ملیۆن دۆلار بووە) هەروەها 58٪ی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە، واتە زیاتر لە 29 ملیۆن بەرمیل.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆی نەوتی دەرهێنراو نەفرۆشراوە، بەڵکو بۆ ماوەی 159 ڕۆژ لە 25-6-2023 تاوەکو 1-12-2013، بە تێکڕا ڕۆژانە 76 هەزار بەرمیل لە پشکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دراوەتە حکومەتی عێراق، واتە (12 ملیۆن و 84 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا کراوە) کە بڕیار بوو لە بری ناردنی نەوت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: "بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج مانگ نەوتمان بۆ حکومەتی عێراق نارد، بەڵام بەهۆی پابەند نەبوون بە بەڵێنەکەیان و نەناردنی شایستە داراییەکان، ئێمەش ناردنی نەوتمان ڕاگرت".
لەلایەکی دیکەوە: بە تێکڕا ڕۆژانە 46 هەزار بەرمیل لە پاڵاوتگەکانی هەرێمی کوردستان پاڵێوراوە بەمەبەستی دابینکردنی بەنزین و سووتەمەنی، واتە (لە ساڵێکدا 16 ملیۆن و 790 هەزار بەرمیل نەوت) .
داهاتی نەوت: ئەو نەوتەی حکومەت بۆ پاڵاوتگەکانی ناردووە، بەشێکی بەرهەمەکەی فرۆشراوە و بە تێکڕا داهاتەکەی بۆ حکومەت مانگانە 55 ملیۆن دۆلار بووە، واتە تێکڕای داهاتی حکومەت لە ساڵێکدا نزیکەی 660 ملیۆن دۆلار بووە.
چۆن خەرج کراوە: داهاتی نەوت لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە بە شەش شێواز خەرج کراوە:
یەکەم: بە تێکڕا مانگانە 22 بۆ 26 ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیای دانە غاز بووە لە بەرامبەر پارەی دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.
دووەم: لەو نەوتەی لە پاڵاوتگەکانی هەرێمی کوردستان پاڵێوراوە بۆ گاز و بەنزین، بۆ هەر بەرمیلێک 7 دۆلار بە پاڵاوتگەکان دراوە، کە مانگانە دەکاتە 10 ملیۆن و نیو دۆلار.
سێیەم: بەشێکی داهاتەکە بۆ دانەوەی قەرزی مووچە بووە، حکومەت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕی 50 ملیۆن دۆلاری لە کۆمپانیاکانی نەوت قەرز کردووە و بەم پارەیە دراوەتەوە.
چوارەم: بەشێکی داهاتی نەوت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی کڕینی نەوتی سپی ماڵان بووە؛ حکومەت تەنها نرخی 30%ی ئەو نەوتەی کڕیویەتی لە خەڵکی وەرگرتووەتەوە.
پێنجەم: بەشێکی داهاتی نەوت بۆ خەرجییەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بووە، بەتایبەت بۆ ڕاوێژکارە بیانییەکان و کاروبارە یاساییەکان.
شەشەم: بەشێکی داهاتی نەوت لە گواستنەوەی سووتەمەنی لە پاڵاوتگەکانەوە بۆ وێستگەکانی کارەبا خەرج کراوە، بۆنموونە ناردنی سووتەمەنی بۆ دهۆک، تاسڵوجە، باعەدرێ، خەبات و .. هیتد.
بۆچی گرنگە: بەردەوام لەلایەن هەندێ دەزگای ڕاگەیاندن و لایەنی سیاسی داتا و ئاماری هەڵە لەبارەی داهاتی نەوت بڵاودەکرێنەوە خەڵکی پێ چەواشە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە زووترین کات هەر ئێستا تاران جێبهێڵن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت هەڵکشانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تاوتوێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە