
گرافیک: ڕامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
ساڵانە یەکەم ڕۆژی مانگی نیسان، لە جیهان، وەک ڕۆژی درۆی سپی، یاد دەکرێتەوە، ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی درۆی نیسان یان ڕۆژی گەمژەی نیسان ناودەبرێت.
وێنە گەورەکە: لەم ڕۆژەدا هاوڕێیان لەنێوان خۆیاندا بۆ مەبەستی خۆشی و گاڵتەکردن درۆیەک دەکەن تاوەکو بزانن کێ باوەڕیان پێدەکات، نەریتەکە بەو شێوەیە کە دەبێت دواتر ئەو کەسەی درۆکەی کردووە، درۆکە ئاشکرا بکات و ڕاستییەکەی بڵێت. ئەوەشی باوەڕی بە درۆکە کردبێت بە 'گەمژەی نیسان' ناودەبرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەبارەت بە سەرەتاکانی سەرهەڵدانی ئەم ڕۆژە گریمانەی جیاواز هەن؛ یەک لەوانە بەم جۆرەیە کە گوایە: شارڵی نۆیەم، پادشای فەرەنسا، لە ساڵی 1564 ڕۆژژمێری گریگۆری هەموار دەکاتەوە و بۆنەکانی ساڵی نوێ لە یەکی نیسانەوە بۆ یەکی کانوونی دووەم دەگوازێتەوە، بەڵام کەسانێک کە لە دژی بڕیارەکە بوون هەر لە یەکی نیساندا بۆنەکانیان یاد دەکردنەوە و دەچوونە سەردانی هاوڕێیان و خزمانیان و بەمجۆرە ئەوانیان تووشی سەرسوڕمان دەکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەبەست لە درۆی نیسان دەرفەتێکە بۆ خۆشی و ڕابواردن تاوەکو بزانن کێ ئەوەندە خۆشباوەڕە باوەڕ بەو جۆرە درۆیانە دەکات. چونکە ئەو درۆیانەی کە لەو ڕۆژەدا دەکرێن دەبێت زۆر گەورە و شاخدار بن.
گۆشەیەکی دیکە: یەکی نیسانی ئەمساڵ لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدایە و چاوەڕێ دەکرێت تەنانەت بۆ خۆشی و گاڵتەوگەپیش لەم ڕۆژەدا ئەو درۆیانە نەکرێن، تاوەکو نەبنە هۆی ئازاردانی کەس و گوناهباربوونی کەسەکە.
باکگراوند: زۆرجار میدیاکان و تەنانەت دامەزراوە فەرمییەکانیش بۆ گاڵتەکردن درۆی نیسانیان کردووە؛ ئەمەش چەند نموونەیەک:
- ساڵی 1950 کەناڵی تەلەڤیزیۆنی هۆڵەندا هەواڵی کەوتنی بورجی پیتزای بڵاوکردەوە.
- ساڵی 2015 سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئەتۆمیی گشتگیر لەگەڵ ئێران کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دواخرا
- تەندروستی
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بەرز دەبێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
شەرع یەکەم گەشتی فەرمی بۆ ئەوروپا ئەنجام دەدات
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی هێرشەکانی هیندستان باری نائاسایی لە پاکستان ڕاگەیێنرا
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دەکەوێتە پشووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دۆخی خورماتوو بەرەو خراپی دەچێت و مەترسی سەرهەڵدانی شەڕ هەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەلەریی جەلال عازەبانی لە هەڵەبجە داخرا
2 ئایار
دوو گەنجی ژینگەدۆست زبڵ و خاشاکی سەیرانکەران پاک دەکەنەوە
2 ئایار
ساڵی ڕابردوو هەزار و 400 کرێکاری ناوخۆیی لە شوێنی کرێکاری بیانی دانراون
1 ئایار
داوایەکی نوێی یەکێتی لەبارەی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران
1 ئایار