
ئاڤا نیوز
"بەرەی مقاوەمەی عێراق" بە درۆن هێرشێک دەکاتە سەر شاری ئیلاتی ئیسرائیل و میدیاکانی ئەو وڵاتەش دەڵێن بنکەیەکی سەربازی کراوەتە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: گرووپی چەکداری "مقاومەی ئیسلامیی عێراق" ڕایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە شوێنێکی گرنگیان لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج، بەردەوامیش دەبن لەسەر هێرشەکانیان".
لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، دوای هێرشەکە زەنگی ئاگەدارکردنەوە لە شاری ئیلات لێدراوە، ئامانجێکی ئاسمانی گوماناوییان دەستنیشان کردووە کە لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو خاکی ئیسرائیل هاتووە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل هێرشە درۆنییەکە بنکەیەکی سەربازی لە شاری ئیلات کردووەتە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و حەماس، گرووپە چەکدارەکانی عێراق وەک پشتگیری لەغەززە دەیان جار بنکە و بارەگایەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا کردووەتە ئامانج، بەڵام ئێستا هێرشی سەر ئەمریکای ڕاگرتووە و ناو بەناو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا