پرۆژەی ئاوی دەربەند لە ڕانیە- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پرۆژەی ئاوی دەربەند لە ڕانیە کە ماوەی 19 ساڵە بەردی بناغەی دانراوە، دەستی بە کارەکانی کردووەتەوە و بڕیارە لە ماوەی هەشت مانگی داهاتوو پرۆژەکە تەواو بکرێت.
بۆچی گرنگە: پرۆژەی ئاوی دەربەند توانای دابینکردن و بەڕێکردنی ئاوی بۆ قەزاکانی ڕانیە و حاجیاوا و ناحیەی چوارقوڕنە هەیە و کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە لە سنووری بیتوێن چارەسەر دەکات.
لێدوانە فەرمییەکان: پێشڕەو محەممەد، سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئاوی دەربەند بە ئاڤا نیوزی گوت: کارکردن بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆژەکە دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی ئەو کەلوپەلانەی کە بۆ پرۆژەکە لە دەرەوەی وڵات داوامان کردووە و نەگەیشتووەتە دەستمان کارەکان بە سستی بەڕێوەدەچن بەڵام لە هەوڵی تەواوکردنی پرۆژەکەداین.
سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین بە ئاڤا نیوزی راگەیاند: گوژمەی پرۆژەی ئاوی دەربەند 30 ملیۆن دۆلارە، قەیرانی دارایی لە ڕابردوودا هۆکار بووە بۆ دواکەوتنی پرۆژەکە، بەڵام ئێستا ئەنجومەنی وەزیران تەواوكەری 30 ملیۆن دۆلاری بۆ پرۆژەکە دابینکردووە و کاری تێدا دەکەن.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەی ئاوی دەربەند ساڵی 2005 بەردی بناغەکەی دانرا، ئاوی خواردنەوە بۆ سنووری بیتوێن دابیندەکات کە لە کاتژمێرێکدا توانای بەڕێکردنی زیاتر لە سێ مەتر سێجا ئاوی هەیە و سەرچاوەی ئاوی پرۆژەکە دەربەندی ڕانیە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە