
سەرۆک بارزانی و جێنین پلاسخارت- بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق كرد، پلاسخارت پێشنیازی کرد تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکار بن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە تەکنیکیانەی هەڵبژاردن کە پارتی تێبینیی لەسەریان هەیە.
لێدوانە فەرمییەکان: لە دیدارەکەدا جنین پلاسخارت ڕایگەیاند: ئاگاداری ئەوەم کە دوو ساڵە پارتی ئامادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بووە لە کاتی خۆیدا و ئێستاش لە نیگەرانییەکانی پارتی لەمەڕ هەڵبژاردن تێدەگەين. جەختیشی لە پێویستیی بەشداریکردنی پارتی لە هەڵبژاردن کردەوە و گوتی "بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بە بێی پارتی پڕۆسەیەکی زەحمەت دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند "دادگەی فیدڕاڵی شوێنی دەسەڵاتی یاسادانانی گرتووەتەوە و بڕیارەکانی سیاسین و بە شێوەیەک نین کە ڕێز لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بگیرێت، پەرلەمانێک نەتەوەکانی تری تێدا نەبێت پەرلەمانێکی لەنگ و ناکامڵ دەبێت." سەرۆک بارزانی جەختيشی لە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کردەوە، بەڵام هەڵبژاردنێک کە تەعبیر لە ئیرادەی گەلی کوردستان بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیازی کرد تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکار بن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە تەکنیکیانەی کە پارتی تێبینیی لەسەریان هەیە، هەردوولا جەختیان کردەوە بۆ پاراستنی پڕۆسەی دیموکراسی و سەقامگیریی هەرێم پێویستە گرفتەکانی بەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن چارەسەر بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە