
بانکی ناوەندیی عێراق - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق بەنیازە ڕاپۆرتێک بۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بنێرێت و داوای هەڵگرتنی سزا لەسەر 28 بانکی کەرتی تایبەت بکات.
لێدوانی فەرمی: حەسەن خەفاجی، سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە: "لیژنەکەمان پێشنیازی بۆ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی کردووە پشتگیری لە بانکە تایبەتەکان بکات".
زانیاریی زیاتر: پارێزگاری بانکی ناوەندی بەڵێنی داوە ڕاپۆرتێک بۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەرز بکاتەوە بۆ چاوخشاندنەوە بە بڕیارەکە و هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر بانکەکان.
باکگراوند: لە مانگەکانی ڕابردوودا بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە سپیکردنەوەی پارە و ناردنی دۆلار بۆ ئێران، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر 28 بانکی عێراقیدا سەپاند، بانکەکانی خستە لیستی ڕەشەوە و مامەڵەکردنی بە دۆلار لێ قەدەغە کردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز