
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی شایسته داراییهكانى مانگى 12ـى مامۆستایانى وانهبێژ له ههرێمی کوردستان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوێنێ وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، پێش جەژنی ڕەمەزان شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژان خەرج دەکرێت.
چی ڕوودەدات؟ ئەمڕۆ لە 20 بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەکان، شایستە داراییەکان دابەش دەکرێن و تاوەکو یەکشەممە سەرجەم وانەبێژان شایستەکانیان وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: عەلی ڕەئووف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە ئاڤا نیوزی گوت: "مامۆستایانی وانەبێژ لە پەروەردەکانی سنووری سلێمانی، پەروەردەکانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا و تلکێ لە دهۆک، ڕواندز و چۆمان لە پارێزگای هەولێر شایستە داراییەکانیان وەردەگرن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لە نێوان 250 - 350 هەزار دینار و هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250 - 400 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.
باکگراوند: لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە، شایستەی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز