ئەمشەو کەرنەڤاڵە گەورەکەی ئیسکانە؛ فاینەڵی ئاڤا فیفا لەگەڵ چێنەر و ئاوات بۆکانییە
- کوردستان
- 2024-04-04

چێنەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ئاڤا سپۆرت
ئاڤا نیوز
ئەمشەو گەورەترین پاڵەوانێتیی ئاڤا فیفا لە هەولێر کۆتایی دێت و خەڵاتەکەی 12 ملیۆنە. یاری کۆتایی و دیاریکردنی پلەکانی سێیەم و چوارەم دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە پاڵەوانێتیی ئاڤا فیفا لە هەولێر دەستیپێکرد؛ لەکۆی 64 یاریزان تەنیا چوار یاریزان بۆ قۆناخی پێشکۆتایی سەرکەوتن و ئەمشەو پاڵەوانەکە دیاری دەکرێت.
چی ڕوودەدات؟ کاتژمێر 09:00 کەرنەڤاڵێکی گەورە لە شەقامی ئیسکان دەکرێت، لەمسەر بۆ ئەوسەری شەقامەکە پڕ دەبێت لە خەڵکی و ئەوەی نە کراوە نە بینراوە، ئاڤا پیشانیان دەدات؛ جگە لە چێنەر، ئاوات بۆکانیش ئامادە دەبێت و جەوەکەی گەرم دەکەن.
لێدوانی فەرمی: چێنەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ئاڤا سپۆرت لەبارەی پاڵەوانێتییەکەوە بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەر زۆر یەکەمین و ئەمشەویش دەیتەقێنینەوە؛ وەرنە ئیسکان، نەوعێک جەوەکەی گەرم دەکەین، پێشتر نەتان بینیبێت".
زانیاریی زیاتر: کۆی گشتی خەڵاتی ئاڤا فیفا 12 ملیۆن دینارە؛ هەر چوار یاریزانەکەی قۆناغی پێشکۆتایی بەپێی پلەکانیان وەریدەگرن.
ئەوەش بزانە: چێنەر و لایڤەکەی لە شەوی سێشەممەوە بوونەتە باسی گەرمی سۆشیاڵ میدیا و لە هەموو پلاتفۆرمەکانەوە سەیر دەکرێن؛ تەنانەت لە پلاتفۆرمی تیکتۆک، تەنیا لە کاتژمێرکدا زیاتر لە دوو ملیۆن لایک بۆ لایڤەکەی هات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە