سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی ئەنباری موەحەد: بەهۆی ناکۆکی سوننە ڕەنگە پەرلەمان بەبێ سەرۆک بمێنێتەوە
- عێراق
- 2024-04-05

هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق - وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
سەرکردەیەک لە هاوپەیمانیی ئەنباری موەحەد، پێی وایە بەهۆی ئەو ناکۆکییە قووڵەی لەنێوان هێزە سوننییەکان هەیە، تاوەکو کۆتایی ئەم خولە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەبێ سەرۆک بمێنێتەوە بمێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای پێنج مانگ لە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پۆستەکەی لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە، تاوەکو ئێستا هەڵبژاردن بۆ دانانی بەربژێرێک بۆ ئەو پۆستە نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: "ناکۆکیی نێوان هێزە سوننییەکان قوڵن لەسەر دانانی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و تاوەکو ئێستا لەسەر بەربژێرێک بۆ ئەو پۆستە ڕێکنەکەوتوون، ڕەنگە بەهۆیەوە تاوەکو کۆتایی ئەم خولە پۆستەکە بە بەتاڵی بمێنێتەوە". عەبدولوەهاب بیلاوی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی ئەنباری موەحەد، ئەمەی بە میدیای عێراق ڕاگەیاند.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم، ڕایگەیاند: لایەنە سوننەکان منیان دوور نەخستەوە، بەڵکو ئێران و باڵەکانی لە عێراق لەپشت بڕیاری دوورخستنەوەم بوون، بەشداریکردنم لە هاوپەیمانیی سێقۆڵی یەکێک لە هۆکارەکانی دوورخستنەوەم بوو.
بۆچی گرنگە: لەدوای دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانان، نزیکەی سێ مانگ بەسەر یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران تێپەریوە، چەندین جار کۆبوونەتەوە، بەڵام بەهۆی یەکلانەکردنەوەی بەربژێرک. تاوەکو ئێستا پۆستەکە بە بەتاڵی ماوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا