دیناری عێراقی- محەممەد شوانی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار کرا، بڕیارە تاوەکو دوو ڕۆژی دیکە مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش بکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی سەرۆکوەزیران بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەبارەی پرسی مووچە لە ماوەی کەمتر لە 10 ڕۆژ مووچەکانی مانگی دوو و سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 6-4-2024، ئەم شوێنانە مووچەی مانگی سێ وەردەگرن؛
* کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
* زیندانییە سیاسییەکان
* خاوەن پێداویستی تایبەت
* خانەنشینی شارستانی
* خانەنشینی پێشمەرگە
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەو خشتەیەی مووچە کە بڵاویانکردووەتەوە بەپێی کاتی هاتنی تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق دانراوە، لەکاتی دروستبوونی هەر گۆڕانکارییەک گۆڕانکاری لە خشتەکەشدا دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا بەغدا بڕی 130 ملیار دیناری ناردووە و بڕیارە سبەی 7-4-2024، بڕی 822 ملیار دیناری دیکە بنێرێت.
ئەمەش بزانە: هەر بەپێی ڕێککەوتنی سەرۆکوەزیران بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێویستە چیتر بابەتی مووچە بە دوور بگیرێت لە هەموو ناکۆکیی و کۆت و بەندەکان، دوای جەژنیش ڕاستەوخۆ دەست بە ئامادەکاری بۆ مووچەی مانگی چوار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا