
ئێران ڕیکۆردێکی نوێی لە چاپکردنی تمەن تۆمار کردووە، سەرچاوە: ماڵپەڕی voanew
ئاڤا نیوز
بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار و دراوە بیانییەکان ڕیکۆردێکی نوێ تۆمار دەکات و بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت.
وێنە گەورەکە: لە بازاڕەکانی ئێران یەک دۆلاری ئەمریکی بە 65 هەزار و 350 تمەن (واتە 100 دۆلار بەرامبەر 6 ملیۆن و 535 هەزار تمەن) و یەک یۆرۆ بە 71 هەزار تمەن ( 100 یۆرۆ بە 7 ملیۆن و 100 هەزار تمەن) ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دابەزینی بەهای تمەن، بەهێزبوونی ئەگەرەکانی وەڵامدانەوەی ئێرانە بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە دیمەشق. ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی نیگەرانیی لە گرژبوونی زیاتری بارودۆخەکە دروست ببێت و بەم هۆیەشەوە نرخی تمەن لە دابەزین بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی میدیاکانی ئێران کابینەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، ڕیکۆردێکی نوێی لە چاپکردنی پارەدا تۆمار کردووە، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لە سەر بەهای دراوی ئەو وڵاتە داناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز