
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند ڕێنماییەک بڵاودەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی نوسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، سۆران، ڕاپەرین، زاخۆ و کۆیە دەکات و داوا دەکات ڕەچاوی کۆمەڵێک خاڵ بکەن.
زانیاریی زیاتر: ڕێنماییەکان ئەمانەن:
1. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە و شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
2. لە کاتی پێویستدا پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
3. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێر بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان رەوانە بکرێت.
4. تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتیاریەکان دابنرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ باری لەناکاو.
5. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن.
6. بۆ هەرکارێکی لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
7. تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی 122 بەردەوام لە ئەرکدا دەبن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە