
پاڵاوگەی گابار لە شرناخ وێنە - AA
ئاڤا نیوز
لە کێڵگە نەوتییەکانی گابار لە شرناخی باکووری کوردستان، ڕۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بۆ 100 هەزار بەرمیل بەرزدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوە دەسەڵاتدارانی تورکیا لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنیان دابوو "خاکی شرناخ بگۆڕن بۆ شاری نەوت"، بۆ بەجێهێنانی بەڵێنەکەیان هەوڵ دەدەن ئاستی بەرهێنانی نەوت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بۆ 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە شرناخ گوتی: شرناخ ساڵانێکە بەهۆی تیرۆرەوە هەمیشە لە دواوە ماوەتەوە، "شرناخ ئیدی خاکی نەوتە نەک تیرۆر".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی وزەی تورکیا، لەکێڵگە نەوتییەکانی گابار ڕۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێت، ژمارەی بیرەکانی کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوتی شەهید ئەیبوکە یاڵچن تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بۆ 95 بیر زیاد دەکات و ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 100 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرزدەبێتەوە.
ئەمەش بزانە: بە زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت ئابووری شارەکە گەشە دەکات و هەلی کار بۆ زیاتر لە سێ هەزار کەس دابین دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز