
ژمارەیەک هێزی ئەمریكا لە عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
گرووپە چەکدارەکانی عێراق "مقاومەی ئیسلامی" هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن، دەڵێن "هەر جوڵەیەکی ئەو دوو وڵاتە دژیان، وەڵامی ڕاستەوخۆیان دەبێت".
وێنە گەورەکە: ئەم هەڕەشەیە لە کاتێکدایە، پێشبینی دەکرێت لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ئێران وەڵامی ئەو هێرشەی ئیسرائیل بداتەوە کەكونسوڵخانەی تارانی لە دیمەشق کردبووە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "مقاومەی ئیسلامی لە عێراق" ڕایگەیاند: ئەمریکا بە بەرپرسیاری تەواو دەزانن لەوەی هێزەکانیان یاخود ئیسرائیل هەر کردەوەیەکی سەربازی "لە عێراق یان لە وڵاتانی میحوەر" ئەنجام بدەن، لە بەرامبەردا وەڵامی ڕاستەوخۆیان دەبێت لە هەر شوێنێک دەستیان بیگاتێ.
زانیاریی زیاتر: "ناونانی ئەمریکا بە هاوپەیمان و هاوبەشی ئەمنیی هیچ بەهای نییە، تا ئەو کاتەی هێزەکانی لە عێراق بن و سەروەری خاک و ئاسمانی وڵاتەکە پێشێل بکەن، تەنانەت ژمارەی سەربازەکانیشی زیاد کردووە، ئەوان هیچ نیازێکیان نییە لە داهاتوودا بکشێنەوە". گرووپە چەکدارەکان وا دەڵێن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران و هەڕەشەکانی گرووپە چەکدارەکان لە یەک کاتدان، ڕەنگە ببێتە هۆکاری دووبارە دەستپێكردنەوەی بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کە ماوەیەکە ڕاگیراون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا