
ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی و ئاڵای ئیسرائیل و ئێران، گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
میدیاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل گریمانەی ئەوە دەکەن هێرشی پێچەوانەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لەبەر نزیکبوونەوە لە جەژنی پەسحی جووەکان دواخراوە. حکومەتی ئیسرائیلی ویستوویەتی هاووڵاتییەکانی ئەم جەژنە لە ئارامیدا بەسەربەرن.
وێنە گەورەکە: جەژنی پەسحی جووەکان هەشت ڕۆژ دەخایەنێت و سوپای ئیسرائیل ویستوویەتی لەم هەشت ڕۆژەدا گرژییەکان لەوەی ئیستا زیاتر نەبن؛ سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بە ژمارەیەک لە سەربازانی وڵاتەکەی گوتووە، دوای حەوت مانگ لە شەڕی غەززە، هاووڵاتیان مافی خۆیانە بە ئارامی ئەم جەژنە بەڕێ بکەن.
زانیاریی زیاتر: جەژنی پەسحی جووەکان یەکێکە لە سێ گرنگترین جەژنەکانی جووەکان؛ ئەمساڵ لە 22 تاوەکو 30ـی نیسان بەردەوام دەبێت. بیرهێنانەوەی دەرچوونی هۆزی بەنی ئیسرائیلە لە میسری سەردەمی فیرعەون و هەروەها بە جەژنی بەهار و جەژنی بەڕۆژووبوونیش ناودەبرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی ئێران، ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات و بڕیاری داوە وەڵامی بداتەوە، بەڵام تاوەکو ئیستا کات و شێوازی وەڵامدانەوەی ئاشكرا نەرکردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر هێزە ئەمنییەکانی سووریا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق شەڕ و پێکدادان دەستپێدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕوودەدات