
ئاڵای تورکیا و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەردانەکەی ئەمجارەی ئەردۆغان زیاتر بە "سەردانێکی بازرگانی" ناودەبرێت و ئاڤا زانیویەتی پرسی کردنەوەی دەروازەیەکی نوێی سنووریی نێوان هەڕێمی کوردستان-تورکیا باس دەکرێت و دەستەیەکی هاوبەشی بازرگانی لەنێوان هەردوولا پێکدەهێنرێت.
لێدوانی فەرمی: محەمەد کایە، سەرۆکی ژووری بازرگانی دیاربەکر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانە، چاوەڕێدەکرێت دەستەیەکی هاوبەشی بازرگانی نێوان تورکیا-هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.
بابەتە ستراتیژییەکان: مافە یاساییەکانی بازرگانانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، کەمکردنەوەی باجی بەرهەمە بازرگانییەکانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، ڕێکارەکانی ئاسانکاری ڤیزای تورکیا بۆ خەڵکی کورستان، لە ئەجێندای کۆبوونەوەکان دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەیەکی زۆرە تورکیا دەیەوێت دەروازەیەکی نوێی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان- تورکیا بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەکانی حکومەتی ناوەندی بەغدا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: گەیلان حاجی سەعید، بەرپرسی ژووری بازرگانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێشبینی دەکەم بابەتی کردنەوەی دەروازە نوێیەکەی نێوان هەرێمی کوردستان-تورکیا، کەمکردنەوەی ڕسووماتی ڤیزای تورکیا بۆ خەڵکی کوردستان کە ماوەیەکی زۆرە داوامان کردووە، باس بکرێت."
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە