مامۆستایەکی زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای 11 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا
- کوردستان
- 2024-04-21

سۆما پوورمحەممەدی. وێنە: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو.
ئاڤا نیوز
سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری سنە لە دوو دۆسیەی جیاوازدا، بە کۆی 11 ساڵ زیندانیکردن سزادرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، سۆما پوورمحەممەدی لەلایەن دادگەی شۆڕشی سنە بە تۆمەتی "درووستکردنی کۆمەڵە و گرووپ بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" بە 10 ساڵ زیندانیی سزادرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوبراو لە دۆسیەیەکی دیکەش بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" لەلایەن دادگەی تاوانەکانی شاری سنە بە یەک ساڵ زیندانیی سزادرا.
زانیاری زیاتر: سۆما تەمەنی 35 ساڵە، ڕۆژی 18-01-2022 بەمەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەی هاوژینەکەی بەناوی "ئیدریس مێنبەری" سەردانی دادگەی کردبوو و لەو کاتەدا دەستگیرکرا.
باکگراوند: پێشتر زارا محەممەدی، ئەندامی ڕێکخراوی نۆژین و مامۆستای زمانی کوردی، لەسەر پرسی بەرگریکردن و وتنەوەی زمانی کوردی بە پێنج ساڵ زیندانی سزادرا و دوای ساڵێک لە شوباتی 2023 ئازادکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە