
چێنەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ئاڤا سپۆرت
ئاڤا نیوز
ئەمشەو لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، یاریی کلاسیکۆ لەنێوان ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە لە خولی پاڵەوانەتییەکانی لالیگا بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: یەکێک لە یارییە پڕ جۆشوخرۆشەکانی جیهانی تۆپی پێ، یاری کلاسیکۆیی نێوان ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنەیە، کە کاتژمێر 10:00ـی ئەمشەو بە کاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: چێنەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ئاڤا سپۆرت بۆ ئاڤا نیوز گوتی: بردنەوەی یارییەکە بۆ بەرشەلۆنە گرنگییەکی زۆری دەبێت، چونکە لە ڕیزبەندی لالیگا هەشت خاڵ دوای ڕیال مەدریدە و لە پلەی دووەمدایە، ئەم بردنەوەیە سێ خاڵ دەیهێنێتە پێشەوە و جیاوازییەکە دەبێتە پێنج خاڵ؛ ئەمە جگە لەوەی بردنەوەی کلاسیکۆ وەک دەستکەوتێکە بۆ یانەکە و دوای ساڵانێک باس دەکرێتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دوای دەرکرانی بەرشەلۆنە لە چامپیۆنزلینگ لەلایەن پاریس سان جێرمانەوە، هاندەرانی بەرشە چاوەڕوانیی یانەکەیان دەکەن بە گڕوتینێکی باشتر و بەهێزتر بەشداری بکەن و یارییەکە ببەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان