
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە سەرۆککۆماری تورکیا دەکات
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە، سەردانەکەشی بووەتە باسی میدیا جیهانییەکان.
وێنە گەورەكە: سەردانی سەرۆككۆماری توركیا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، بووەتە ڕۆژەڤی گەرمی میدیا ناوخۆیی و جیهانییەكان و بەشێک لە میدیاكان بە گرنگترین سەردان لە ناوچەكەدا باسی دەكەن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت:
زە ناشناڵ: ئەردۆغان بۆ بەرزكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی، لە بەغدایە.
ئەی بیسی نیوز: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە عێراق و وڵاتەکەی داوای هاوکاریی زیاتری بەغدا دژ بە گرووپێکی چەکداری کورد (پەکەکە) دەکات.
ئەلمۆنیتۆر: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا مژدەی لاپەڕەیەکی نوێیە لەگەڵ عێراق، دوای زیاتر لە دە ساڵ پەیوەندیی ئاڵۆز.
ئەلعەرەبییە: سەرۆككۆماری توركیا لە بارەی پەكەكە، وزە، بازرگانی و ڕێكخستنی پەیوەندییەكان لە عێراقە.
زە نیو عەرەب: یەکێک لە گرنگترین کارنامەی سەردانەکەی ئەردۆغان، پرسی ئاوە.
زە عەرەب وییك: پەكەكە و ئاو، گەورەترین هۆكاری سەردانەكەی ئەردۆغانن بۆ عێراق.
دەنگی ئەمریكا: ئەردۆغان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەكەكە، پشتیوانیی عێراقی دەوێت.
باكگراوند: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆككۆماری توركیا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی کۆ ببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی جەخت لە بڕیارێکی لەبارەی مووچەی پلە باڵاکان دەکاتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پشتیوانیی عێراق بۆ ئێران ڕادەگەیەنێت و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق لە یەک مانگدا زیاتر لە دوو هەزار زیندانی ئازاد کراون