
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان، نرخی نەوتی خاوی قورس و مامناوەندیی بەسرە بەرز بووەوە.
ژمارەكان وادەڵێن: نرخی نەوتی خاوی قورسی بەسرە 52 سەنت بەرز بووەوە و گەیشتە 84 دۆلار و 24 سەنت، هەروەها نرخی نەوتی خاوی مامناوەندیی بەسرە 52 سەنت بەرز بووەوە و گەیشتە 87 دۆلار و 44 سەنت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حكومەتی عێراق، بۆ هەناردەكردنی نەوت، پشتی بە كێڵگە نەوتییەكانی بەسرە بەستووە، عێراق ڕۆژانە چوار ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، كە زۆربەی لە كێڵگەكانی بەسرەیە و ئەگەریش كێشە تەكنییەكان چارەسەر بكات، دەتوانێت بەرهەمهێنان بۆ دوو هێندە زیاد بكات.
بۆچی گرنگە: نەوتی بەسرە كاریگەریی گەورەی لەسەر ئابووریی عێراق هەیە، بە هۆی کوالێتییە بەرزەکەی خواستی زۆری لەسەرە. لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقیشەوە سەربەخۆ دەفرۆشرێت و تێكەڵ بە نەوتی دیكە ناكرێت، چونکە نرخەکەی جیاوازە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
43 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە