ژمارەیەک خاوەنپێداویستی تایبەت- وێنە:سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە 10 ساڵ وەستانی، پرۆسەی ناو تۆماركردنی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان دەستیپێكردەوە، بەمەبەستی دابینکردنی شایستەی دارایی بۆیان.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: دوابەدوای هەوڵ و کۆششە بەردەوامەکانی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئاراستەکردنی نوسراوی وەزارەت، لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ ئاڕاستەکردنی ناوی نوێی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن، کە 63 هەزار و 200 یان مووچەی 150 هەزار دیناری و شەش هەزاو 800 یان فەرمانبەری حکومەتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2013ـەوە بڕینەوەی مووچە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕاگیراوە، لەو کاتەوە 30 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت تۆمار کراون کە 13 هەزار و 227 کەسیان بە لێژنە ناویان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرز کراوەتەوە تاڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی مووچەکەكانیان بدرێت.
بۆچی گرنگە: ژمارەیەكی زۆر خاوەنپێداویستی تایبەت چاوەڕێی ئەوەن مووچەیان بۆ ببڕدرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک تاوانباری مەترسیدار لەبەغدا دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ ئافرەتان و کادیرانی پارتی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و شاندێکی تایلەند گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بازگەکانی مەخموور ڕێگری لە کاسبکارانی کورد دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە