
دیمەنێكی پارێزگای هەڵەبجە- وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست ڕادەگەیێنێت بۆ چەند بەڕێوەبەرایەتییەک.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەم هەلی کارە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتووکاڵی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی هەڵەبجەیە.
زانیاریی زیاتر: ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە پسپۆڕی و ئاستی بڕوانامەکانیان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەبێت ئەو کەسە دانیشتووی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێت، دەبێت زانیارییەکان بە زمانی کوردی تۆمار بکرێت، هەر هەڵەیەک لە فۆرمەكە هەبێت پوچەڵ دەکرێتەوە، دەبێت بە ڕەگەز عێڕاقی بێت. لە هەر خێزانێک یەک کەس دەتوانێت سوودمەند بێت، دەبێت خوازیار خوێندکار نەبێت لە هیچ ئاستێک.
پێدراوە ڕاستەکان: پسپۆرییە داواکراوەکان بریتین لە:
-ئەندازیاری کشتووکاڵی
-ڕابەری کشتووکاڵی/دبلۆم
- ئەندازیاری ئاودێری
-پزیشکی ڤێتێرنەری / بەکالۆریۆس
-یاریدەدەری پزیشکی ڤێتێرنەری/ دبلۆم
- جیۆلۆجی
- یاسا
- کارگێڕی/ بەکالۆریۆس
- کارگێری /دبلۆم
- ژمێریاری/بەکالۆریۆس
- روپێو
- شوفێر
ئەمەش بزانە: لینکی ناو تۆمار کردن تا پێنج شەممە 2-5-2024 کاتژمێر 12:00 نیوەڕۆ کراوە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە