گرافیكی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە هێرش بۆ سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان ناو دەبات و "بە تووندی" سەرکۆنەی دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "داوا لە دەسەڵاتی عێراقی دەکەین لێکۆڵینەوەیەکی تەواو بكات و کەسانی بەرپرسیار ڕاکێشی بەردەم دادپەروەری بکات، ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت بۆ پاڵپشتیکردنی ئاسایش، سەقامگیری و سەروەریی عێراق".
زانیاریی زیاتر: باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئاگاداریی خۆی لەوەی کە هێرشەکە قوربانی لێکەوتووەتەوە نیشان دەدات و سەرەخۆشیی خۆی دەردەبڕێت.
لە لایەكی دیكەوە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرایکرد: ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکە دەکات، ئەمە هێرشە بۆ سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان و سەروەریی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی دوێنێ هێرش كرایەسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەهۆیەوە چەند كەسێك گیانیان لەدەستدا و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە