
سەگی بێلانە لە هەولێر- وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ساڵی پار 702 حاڵەتی گازگرتن و پەلاماردانی سەگ لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر تۆمارکراوە، ئەمساڵ ڕێژەکە نیوە کەمی کردووە.
وێنە گەورەکە: کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان لە کوچە، کۆڵان و شوێنە گشتییەکانی هەولێر و دەوروبەری بەردەوامە، ڕۆژانە 50 سەگ دەبرێت بۆ پەناگەی هەولێر و چاودێریدەکرێن.
ژمارەكان وادەڵێن: بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر، ساڵی پار 702 حاڵەتی گازگرتن و پەلاماردانی سەگ تۆمارکراوە، بەڵام لە چوارمانگی ئەمساڵدا بەگشتی بەپێی شوێنە جیاوازەکان، ڕێژەکە 50% کەمیکردووە.
لێدوانی فەرمی: "دوای 24 کاتژمێر لە کۆکردنەوەیان تیمی ڤێرتەرنەری هەولێر نەشتەرگەری بۆ سەگەکان دەکات تاوەکو چیدیکە نەتەرەکێن و زاوزێ نەکەن، دوای دوو ڕۆژ لە نەشتەرگەری تێکەڵ بە سەگەکانی دیکە دەکرێن و ڕۆژانە نەشتەرگەری بۆ 25 سەگ دەکرێت، لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین کولانە وشوێنی ئاوخواردنەوە و کەپرەکانی سێبەر زیاتر دەکەین بە بڕی 50 ملیۆن دینار". حەسەن ئیسماعیل، بەڕێوەبەری پەناگەی هەولێر بۆ ئاژەڵی بێلانە، ئەمەی بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەناگەی هەولێر بۆ ئاژەڵی بێلانە، لەسەر ڕووبەر 20 دۆنم زەی بە گوژمەی 450 ملیۆن دینار نزیکەی ساڵێکە دروستکراوە ، ڕۆژانە لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان لەڕێگەی دوو تیمەوە 40 بۆ 50 سەگی بێلانە کۆدەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە