
باخی گشتی لە ڕانیە - KRG
ئاڤا نیوز
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی ڕانیە ئاشکرای کرد، پڕۆژە ستراتیژییەکانی ڕانیە بەردەوامن؛ لە کۆنکرێتکردنی ڕێگەوبان تاوەکو دروستکردنی پردی دەربەندی ڕانیە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: بەشدار حەمید، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی ڕانیە بۆ ئاڤا نیوز گوتی: تەنیا لە ماوەیەکی کەمدا توانراوە پڕۆژەیەکی زۆر لە ڕانیە دەستپێبکرێت و هەندێکیشیان تەواو بکرێن.
شێوازی جێبەجێکردن: لە ماوەیەکی کەمدا توانراوە کۆنکرێتی دوو گەڕەی قەڵاتی نوێ تەواوبکرێن و جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕێگەسازی گەرەکی ماکۆک کە لە قۆناغەکانی تەواوبوونیدایە، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی کۆمەڵگەی فەرمانبەران، تەواوی پڕۆژەکان زیاتر لە 150 ملیۆن دیناریان بۆ تەرخانکراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: گوژمەی 60 ملیۆن و 689 هەزار دینار دیاریکراوە بۆ تەواوکردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی ڕانیە کە لە 80%ـی تەواوکراوە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 10 ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ جووتسایدکردن و فراوانکردنی شەقامی سەرەکی ناوبازاڕ و دەیان پڕۆژەی دیکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەکانیش لە ناوچەکە بریتییە لە دەربەندی ڕانیە، کە پڕۆژەکە نزیکەی 13 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و کارەکانی تەواوبوون و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت