
نووری مالیكی و هادی عامری- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
ناكۆكیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق بەتایبەتیش هادی عامری و نووری مالیكی، كاریگەری كردووەتە سەر دواخستنی یەكلاییكردنەوەی پۆستی پارێزگاری دیالە و دۆخی پارێزگاكەش.
چیرۆكی سەرەكی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگیی دابەشبوونێكی گەورە درووست بووە، بەتایبەتیش دوای تووندبوونەوەی كێبڕكێكان لەنیوان هادی عامری و نووری مالیكی لەسەر پۆستی پارێزگاری دیالە، هەردوولاش دەستوەردانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراقیان لە بابەتەكە ڕەت كردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەشێك لە میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردووەتەوە، عامری بە مالیكی گوتووە: دیالە پشكی بەدرە بەهیچ شێوەیەك سازشی لەسەر ناكەین.
زانیاریی زیاتر: عامری دەستبەرداری موسەننا تەمیمی نابێت و دانووستانیش لەسەر پێشنیازكردنی هیچ ناوێكی دیكە ناكات، نوری مالیكیش عەبدولڕەسول جەدعانی پێشنیاز كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی پاریزگار، لایەنە سونییەكانیش ڕەعد دەهلەكییان بەربژێر كردووە.
وێنە گەورەكە: زیاتر لە پێنج مانگە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئاشكراكراون، بەڵام لایەنە سیاسییەكان سەركەوتوو نەبوون لەسەر ڕێكەوتوون بۆ دیاریكردنی كەسێك بۆ پۆستی پارێزگاری دیالە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا