وێنەی كۆبوونەوەكە- وەزارەتی پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، وەزیری پێشمەرگە پابەندبوونی وەزارەتەکەی بە خاڵەکانی یاداشتنامەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا "پێنتاگۆن" دووپاتکردەوە.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامن و تائێستا چەند لیوایەک یەکخراونەتەوە.
بۆچی گرنگە: بە یەكخستنەوەی ئەو هێزانە، هێزی پێشمەرگە ڕێكخراوتر و بەهێزتر دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكان، هاوكارییەكانی هاوپەیمانانیش زیاتر دەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و سەرۆکی ئەرکان و ئەمینداری گشتی و ئەفسەرانی باڵای وەزارەت، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی باڵای نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی باڵای ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانانی لە هەرێمی کوردستان کرد.
بابەتی ستراتیژی: لە کۆبوونەوەکەدا بە گرنگیی باس لە پرۆسەی چاکسازی، ڕێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی سەرجەم هێزی پێشمەرگە کرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پرسی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگە لەسەر ئەو ڕەشنووسەی لەماوەی ڕابردوو کاری لەسەر کراوبوو.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هەنگاوەکان بە ئاراستەی یەکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکان ئەرێنین و بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە، پرۆسەی یەکخستنەوە و کۆکردنەوەی هێزەکانی 70 و 80 بۆ سەر وەزارەت بەردەوامی دەبێت. وەزیری پێشمەرگە وای گوت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە