
ئاڤا دیجیتاڵ
بەهۆی ئەو سزایەی ئەمریکا بەسەر کۆمپانیای فلای بەغدادی سەپاندووە، 250 عومرەکاری هەرێمی کوردستان لە سعودیە گیریانخواردووە، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەش بەڵێندەدات بەزووترین کات بیانگەڕێننەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: دوای بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، کە 22ی ئەم مانگە بەتۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، سووریا و لوبنان، سزای بەسەر کۆمپانیای فڵای بەغداد سەپاند، سەدان عومرەکار کە لەڕێگەی کۆمپانیاکەوە بۆ سعودیە گەشتیان کردووە و دەبووایە هەفتەی رابردوو بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی سزاکەوە نەیانتوانی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دابەزن.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای راگەیاند: ژمارەی عومرەکاران 405 کەس بوو، لەدوای هەوڵەکانمان و هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، توانیمان دوێنێ هەینی 155 عومرەکار بگەڕێنینەوە هەرێمی کوردستان.
زانیاری زیاتر: ئێستا نزیکەی 250 عومرەکار لە شاری مەدینە ماونەتەوە و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لەوێ خواردن و شوێنی مانەوەیان بۆ دابینکراوە. کاروانی ستوونی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەگەڵ سعودیە لەگفتوگۆدان و هەوڵدەدەن رۆژی یەکشەممە یان دووشەممە لەڕێگەی هێڵێکی دیکەی ئاسمانییەوە عومرەکاران بگەڕێننەوە.
باکگراوند: رۆژی 22ی ئەم مانگە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بەتۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، سووریا و لوبنان، سزای بەسەر کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فڵای بەغداد سەپاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا تۆمەتی گواستنەوەی چەکداران، چەک و پارەی بۆ سووریا و لوبنان بۆ پاڵپشتیکردنی گرووپە میلیشیکانی نزیک لە ئێرانی داوەتە پاڵ کۆمپانیاکە، لەبەرامبەریشدا کۆمپانیای فڵای بەغداد تۆمەتەکانی رەتکردەوە و سەرجەم گەشتەکانیشی ڕاگرت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان