عێراق: دەرگای دامەزراندن بەڕووی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی کوردستان دەکرێتەوە
- عێراق
- 2024-05-01

وێنەی چەند قوتابییەکی بەشە پزیشکییەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەرگای دامەزراندن بەڕووی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
نووسراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوا لە دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی، تەندروستی، تەکنیکی، و پەرستاری و پەیمانگە تەکنیکی و پەرستارییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات ئەوانەی ئارەزووی دامەزراندنیان هەیە لەسەر میلاکی وەزارەتەکەیان، پێویستە فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی پڕ بکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: "بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاژە، سەرۆکی لیژنەی تەندرووستی، ڕۆژی 28-4-2024 کۆبوونەوەیەک کرا کە تایبەت بوو بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان". د.نەهلە ئەفەندی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاریی زیاتر: دامەزراندنەکە بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی (2022-2023)ـە، ئەوانەی یاسای پلەبەندی خاوەن پیشە پزیشکی و تەندروستییەکان ژمارە (6) بۆ ساڵی 2000 دەیانگرێتەوە، دەتوانن لە ڕێگەی ئەو لینکەوە فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.
ئەمەش بزانە: فۆڕمی پێشکەشکردن لە ڕۆژی کردنەوەی تاوەکو 15 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
وێنەی كۆبوونەوەكە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا