
بەنداوی گۆمەسپان - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
سبەی نووسراوی فەرمی دەخرێتە بەردەم سەرۆککۆماری عێراق و بڕیارە چوار بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن.
وێنە گەورەکە: چوار بەنداو لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك لە قۆناغی دیزاینکردندان، پێکهاتوون لە بەنداوەکانی خێوەتە و دەڵگە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، مەنداوە لە هەولێر و باکرمان لە دهۆک.
بۆچی گرنگە: بە دروستکردنیان زیاتر لە چوار ملیار مەتر سێجا ئاو گل دەدرێتەوە، ڕۆڵێکی گرنگیی لە بووژانەوەی ئاوی ژێرزەوی، بەرهەمهێنانی کارەبا، ئاودێری و پڕۆژەی گەشتیاریی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "شوێن بۆ ئەو چوار بەنداوە دابین کراوە، بۆ خێراکردنی هەنگاوە کردەییەکان بۆ جێبەجێکردنی، سبەی دەرخستەکەی پێشکەشی سەرۆککۆماری عێراق دەکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان 21 بەنداو و 118 پۆند بۆ گل دانەوەی ئاو هەن، بەمەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئاودێری، گەشتیاری و چەندین بواری دیکە بەکاردەهێنرێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە